|
|
|
 |
|
به‌شى : ئاداب و رِه‌وشته
ئیسلامیه‌كان |
|
|
|
پ1/ خاوه‌ن كچ گه‌ر هاتوو خوازبێنى كچى
بچوكى كرا و ئه‌ویش قه‌ده‌غه‌ى به‌شودانى كرد به‌بیانوى (ترتیب) ، واته
: به‌پێى ته‌مه‌نى كچه‌كانى ، بچوك به‌شوو نه‌دات پێش گه‌وره ؟ ئه‌مه‌ش
گرفتێكه توشیى من بووه ، گه‌نجێك هاته خوازبێنیم كه ئاستێكى به‌رزى
هه‌بوو له دیندارى و رِه‌وشت و چاودێریى كردن له‌سه‌ر نوێژه‌كانى به‌ڵام
باوكم هه‌ر قایل نه‌بوو و به‌شوودانمى رِه‌تكرده‌وه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى خوشكێكى له خۆم گه‌وره‌ترم هه‌یه مێردى نه‌كردووه ، بۆیه
داوا له به‌رِێزتان ده‌كه‌م ده‌رباره‌ى ئه‌م كێشه‌یه رِێنماییم بكه‌ن
چونكه كۆمه‌ڵگاكه‌مان مه‌سه‌له‌ى ژنهێنان و مێردكرنى زۆر ئاڵۆز كردووه
، ته‌نها كچانیش بوون به‌قوربانیى ؟
وه‌ڵام/ پێویسته ئه‌وه بزانین
كه كچ ئه‌مانه‌ته له‌گه‌ردنى باوكی‌دا ، خاوه‌نى كچ به‌رپرسیاره له‌سه‌ر
ئه‌م ئه‌مانه‌ته ئه‌نجا كچ نابێ وه‌كو شت و مه‌ك بێت لاى باوك ، ئه‌گه‌ر
ویستى بیفرۆشێت و ئه‌گه‌ر نا قه‌ده‌غه‌ى بكات ، به‌ڵكه چاو‌دێر و به‌رپرسیاره
له‌وه‌ى پێى سپێردراوه ، له‌سه‌رى واجبه ئه‌وه‌ى بۆ كچه‌كه‌ى چاكه
هه‌ڵیبژێرێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێكى شیاو له‌ئاین و رِه‌وشتدا خوازبێنى كچ
بچوكه‌كه‌ى كرد پێویسته به‌مێردى بدات وحه‌رامه ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ى
بكات له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌كى ناشه‌رعى ، چونكه ئه‌وه‌ى گرنگه خوازبێنى
كار به‌دین و رِه‌وشت بێت و ئه‌وه‌ى هه‌ندێ نه‌فام كردوویانه به عاده‌ت
كه كچى بچوكى به‌مێرد نادات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كچى گه‌وره‌ى هه‌یه ،
ئه‌مه‌ش عاده‌تێكى خراپه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌یه كه
شه‌ریعه‌تى ئیسلام ده‌یخوازێت ، له‌سه‌ر ئه‌و باوكه كه قه‌ده‌غه‌ى
به‌مێردانى كچى بچوكى ده‌كات , (واجب)ه چاودێرى وگرنگى دان به‌كچى گه‌وره‌ى
بدات و له‌خوا بترسێت ، چونكه پێده‌چێت جارێكى تر مێردێكى هاوشانى بۆ
ئاماده نه‌بێته‌وه و داواى به‌مێردانى لێبكرێت ، كه‌وابوو له‌سه‌رى (واجب)ه
بیدات به‌كه‌سێكى هاوشانى كچه‌كه‌ى خۆى ، كچى گه‌وره‌ش خوا رِزقى ده‌دات
و مێرد ده‌كات ، له‌وانه‌یه ده‌رگایه‌كیش بێت خواى گه‌وره له كچى گه‌وره‌ش
بیكاته‌وه ، خوا بۆى ئاسان بكات كه‌سێكى شایسته‌ى به‌دین و رِه‌وشت
خوازبێنى بكات , والله الموفق ( انظر : فتاوى منار الإسلام : ج3 / 215
) .
|
|
|
|
|
|
|
|
|
 |
|
گوێ بگره له قورئان |
|
زانینى پله‌ى فه‌رمووده به‌پێى ووته‌ى (شيخ
الألباني) |
|
ووتار و ده‌رسه‌كان |
|
سایتى هه‌ڵبژارده
|
|
به‌رهه‌مى نوێ |
|