|
|
سایتى ( رِێگاى رِاست : www.R-rast.com )
سایتێكى زانستى و رِۆشنبیرى سه‌له‌فى یه ، به زمانى كوردى
ده‌سته‌یه‌ك له مامۆستایانى سه‌له‌فى كورد زبان خزمه‌تى تێدا
ده‌كه‌ن ، به مه‌به‌ستى : خزمه‌ت كردنى موسڵمانان به‌گشتى و
موسڵمانانى كوردیش به‌تایبه‌ت ، له ئاشناكردنیان به ئیسلامى
رِاسته‌قینه ئه‌و ئیسلامه‌ى كه هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر ـ
صلى
الله عليه وسلم ـ له سه‌رى
بوون ، و په‌روه‌رده‌كردنی موسڵمانان له سه‌ر رِێگاى رِاستى
ئیسلام ، و گه‌رِانه‌وه‌یان بۆ قورئانی پیرۆز و سوننه‌ته‌كانی
پێغه‌مبه‌ر ـ
صلى
الله عليه وسلم ـ وتێگه‌یشتن
و كاركردن پێیان به‌و شێوه‌یه‌ی كه سه‌له‌فی
صاڵح لێیان تێگه‌یشتوون و له
ژیانیاندا رِنگی داوه‌ته‌وه ، چونكه خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت
:[وَمَن
يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَي
وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا
تَوَلَّي وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءتْ مَصِيرًا]
(سورة النساء : 115) ، وه بۆ
ئه‌وه‌ى له بیروباوه‌رِدا وه‌كو ئه‌وه بن كه سه‌له‌فى
صاڵحى له سه‌ر بووه ، ئه‌و كاته
برِواهێنانه‌كه مایه‌ی هیدایه‌ت و دوور بوونه له گومرِایی
هه‌روه‌كو خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى :
[فَإِنْ
آمَنُواْ بِمِثْلِ مَا آمَنتُم بِهِ فَقَدِ اهْتَدَواْ]
(سورة البقرة : 13) .
وه بۆ پاككردنه‌وه‌ى بیروباوه‌رِ و
رِه‌وشتى موسڵمانان له دیاریده‌كانى هاوه‌ل برِیاردان و بێ
باوه‌رِى و تاوان و پاك كردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه
كه په‌یوه‌ستن به ژیانی موسڵمانان ، و ووریا كردنه‌وه‌یان
له ترسناكی بیدعه و تێكرِای ئه‌و بیر‌و بۆچوونه پوچه‌ڵانه‌ی
كه تێكه‌ڵ به بیروهۆشیان بووه .
هه‌روه‌ها پاڵاوتن و جیاكردنه‌وه‌ی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر ـ
صلى
الله عليه وسلم ـ له‌و
رِیوایه‌ته (ضعيف)
و هه‌ڵبستراو (موضوع)ه
بی بنه‌مایانه‌ی كه ئایینی پاكی ئیسلامیان له‌كه‌دار كردووه
و بوونه‌ته كۆسپ له‌رِیی پێش كه‌وتنی موسڵمانان هه‌روه‌كو
پێغه‌مبه‌رمان ـ صلى الله علیه وسلم
ـ فه‌رموویه‌تی
: "
يحمل هذا العلم من كل خلف عدوله ، ينفون عنه تحريف الغالين
وانتحال المبطلين وتأويل الجاهلين " ( صححه العلامة الألباني
في مشكاة المصابيح ، برقم : 248 )
، وپاڵاوته‌كردنى ئایینى ئیسلام له بیدعه ، وبۆچونه
داهێنراوه‌كان.
له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌كردنی موسڵمانان له‌سه‌ر ئایینه
رِاسته‌قینه‌كه‌یان و بانگ كردنیان بۆ كار پیكردنی و جوان كردن
و رِازاندنه‌وه (التحلي)
یان به‌ته‌واوی ئه‌و رِه‌وشت و ئاكاره به‌رزانه‌ی كه
رِه‌زامه‌ندی خوایان پی به‌ده‌ست دێ
و مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری و سه‌رفرازی دونیا و دوا رِۆژن
په‌روه‌ردگاریشمان ده‌فه‌رموی :
[وَلَكِن
كُونُواْ رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ
الْكِتَابَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ]
( سورة آل عمران : 79 ) .
وه بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی بیر‌و هۆشی رِه‌سه‌ن و دروستی
ئیسلامییه له ژێر رِۆشنایی قورئان و سوننه‌تدا له‌سه‌ر رِێ و
شوێنی پێشینانی چاكی ئه‌م ئوممه‌ته موسڵمانه له گه‌ڵ لابردن
و بنه‌برِ كردنی هه‌موو جۆره ده‌مارگیرییه‌كی مه‌زهه‌بى و
حزبی كه بوونه‌ته مایه‌ی پارچه پارچه كردنی موسڵمانان و
دوور خستنه‌وه‌یان له‌یه‌كتری و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ن له‌رِیی
رِه‌نگ دانه‌وه‌ی برایه‌تی رِه‌سه‌نی ئیسلامی خوای گه‌وره‌ش
هه‌ر به‌م شێوه‌یه فه‌رمانی پی كردووین :
[وَاعْتَصِمُواْ
بِحَبْلِ اللّهِ جَمِيعًا وَلاَ تَفَرَّقُواْ]
(سورة آل عمران : 103).
پێغه‌مبه‌ریش ـ
صلى
الله عليه وسلم ـ
فه‌رموویه‌تی :"
وكونوا عباد الله إخواناً " ( متفق عليه ) .
له‌گه‌ڵ دانانی چاره‌سه‌ری ئیسلامیانه بۆ ته‌واوی ئه‌و گیر‌و
گرفته هاوچه‌رخانه‌ی كه له ئارادان .
وه هه‌وڵدان بۆ ده‌سته به‌ركردنی ژیانێكی ئیسلامیانه
له‌سه‌ر رِێبازی رِه‌سه‌نی پێغه‌مبه‌ر ـ
صلى
الله عليه وسلم ـ و هاوه‌ڵه
به‌رِێزه‌كانی و بنیاد نانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خواویست و
چه‌سپاندنی حوكمی خوا له‌زه‌ویدا به‌بی هه‌ڵه‌شه‌یی كردن و
لادانی زۆر و كه‌م ، وه به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌له بكه‌ین
له كاره‌كانماندا بۆ گه‌یشتن به ئامانجمان چونكه
((
من تعجل الشيء قبل أوانه عوقب بحرمانه )) .
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
به‌رِێوبه‌رى
گشتى : مامۆستا عدنان بارام
|
|