|
|
|
 |
|
به‌شى موعامه‌لات |
|
فۆنتى كوردى دابه‌زێنه |
|
پ 1 / پرسیار كرا له شێخى ئسلام (
ابن تيمية
) ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت ـ ده‌رباره‌ى
كه‌سێك شت ومه‌ك دا‌نێت بۆ فرۆشتن و به زیاد
له نرخى باو (معتاد) بیفرۆشێت , هه‌ندێ جار
كرِیار نرخى ئه‌و شته نازانێت ئایا رِه‌فتاره‌كه‌ى دروسته یا نا ؟
وه‌ڵام / له وه‌ڵامدا ده‌فه‌رمێت
: ئه‌گه‌ر هاتوو كرِیار نه‌زان بوو به نرخى ئه‌و شته دروست نيیه
بۆ فرۆشیار ده‌ستى ببرِێت و له نرخى باو
زیاترى لێ بسێنێت ، به‌ڵكو ( واجب )ه له
سه‌رى به نرخى بازارِ یان نزیك له‌و نرخه پێى بفرۆشێت
، وه ئه‌گه‌ر فیڵى لێ‌كرد و ده‌ستى
برِىو زۆرى لێ سه‌ند ، كرِیار ده‌توانێت ئه‌و مامه‌ڵه‌یه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه
یان به‌رده‌وامى بكات ، له حه‌دیسدا رِیوایه‌ت كراوه
: ((
غبن المسترسل ربا
)) (ضعفه
العلامة الألبانـي في "سلسلة الأحاديث الضعيفة رقم : (668) ، وقال باطل
، وضعفه في : (ضعيف الـجامع) رقم : (3908)
، واته : ده‌ستبرِینى نه‌زان به نرخى شت رِیبایه ، وه سه‌لمێنراوه
له كتێبه صه‌حیحه‌كاندا كه پێغه‌مبه‌ر
( صلى الله علیه وسلم
) : ((
نـهى عن تلقي
الـجلب حتى يهبط به السوق
))
( صحيح سنن أبـي داود)
رقم : (3437) ، و(صحيح الـجامع الصغير) رقم : (6945)
، واته
: نه‌هى كردووه له به پیره‌وه چوونى شتى هێنراو تا داده‌به‌زێته
بازارِ ، پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه وسلم
) مافى هه‌ڵبژاردنى داوه‌ته فرۆشیار كه
هاته بازار به‌رده‌وام بێت له فرۆشتنه‌كه‌ى یان په‌شیمان بێته‌وه ،
چونكه فرۆشیار پێش ئه‌وه‌ى بێته بازارِ له‌وانه‌یه نه‌زان بێت به
نرخى كه‌لوپه‌له‌كه‌ى بۆیه پێغه‌مبه‌ر (
صلى الله علیه وسلم ) نه‌هى كردووه كه كرِیار ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ى
شار شت له فرۆشیار بكرِیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى فێڵ و خه‌ڵتاندن و درۆى تێدا
ده‌كرێت و مافى په‌شیمان بوونه‌وه‌ى بۆ سه‌لماندووه كاتێك حه‌قیقه‌تى
بۆ ئاشكرا بوو ، كه‌وا بوو هه‌موو كه‌سێك نه‌زان بوو به نرخى شتومه‌ك
دروست نيیه فێڵى لێ بكرێت و درۆى له گه‌ڵدا
بكرێت . وه‌ك كه‌سێك شتومه‌ك دابنێت و نرخێكى زۆرى له‌سه‌ر دابنێت كه
ئه‌ونرخه باو نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى كرِیار نرخێكى له‌وه كه‌مترى پێ بدات
، به‌ڵكو ده‌بێت به نرخى بازارِ پێى بفرۆشێت ،
والله أعلم
) ( برِوانه : ( مجموع الفتاوى
) : ( 29 / 359) ) . |
|
پ 2 / ئایا له كرِین و فرۆشتندا
رِێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و دانراوه بۆ قازانج وه‌رگرتن یان بێ سنووره ؟
وه ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان ده‌وێ له گه‌ڵ
باسكردنی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی .
وه‌ڵام /
كه‌سێ ماڵێكی بۆ بازرگانی یان بۆ خۆی كرِی
دروسته بیفرۆشێته‌وه زیاتر له به‌هاكه‌ی خۆی كه پێی داوه به حازر
بێ یان به قه‌رز , هیچ سنوورێك نازانین دیاری كرابێت له‌وه به‌ده‌ر
دروست نه‌بێت , ئه‌وه‌نده هه‌یه سوك و ئاسان كردن له سه‌ر موسڵمانان
پێویسته له به‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ی هانده‌رن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته , به‌ڵام
ئه‌گه‌ر شتێك نرخه‌كه‌ی زانراو بوو نابێ موسڵمان بیفرۆشێت به كه‌سێكی
نه‌زان به زیاتر له‌و نرخه , مه‌گه‌ر
رِاستی پێ بڵێ چونكه ئه‌وه جۆره فێڵێكی تێدایه , موسڵمانیش برای
موسڵمانه و نابێ سته‌م و فێل و ناپاكی
له‌گه‌ڵ بكات , به‌ڵكو ده‌بێ ئامۆژگاری بكات هه‌موو كات پێغه‌مبه‌ر (
صلى الله علیه وسلم
) فه‌رموویه‌تی : ((
الدين
النصيحة
)) الحديث ( ئیمامی موسلیم
رِیوایه‌تی كردوه ) , هه‌روه‌ها له بوخاری و موسلیم دا هاتووه له
جه‌ریرى كورِی عه‌بدوڵڵای یه‌مانیه‌وه كه فه‌رموویه‌تی : په‌یمانم دا
به پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه
وسلم ) له سه‌ر نوێژ كردن و زه‌كات
دان و ئامۆژگاری كردنی هه‌موو موسڵمانێك .
هه‌ر وه‌ها له فه‌توایه‌كی تردا ئه‌ڵێن
: قازانج وه‌رگرتن له كرِین و فرۆشتن دا سنووری دیاری كراوی بۆ
دانه‌نراوه به‌ڵكو به پێ ی زۆر‌و كه‌می
بوون و داوا له سه‌ر بوونه (
العرض والطلب
) به‌ڵام بۆ موسڵمان - بازرگان بێت یان كه‌سێكی ئاسایی - چاكتر ئه‌وه‌یه
له كرِین و فرۆشتن دا نه‌رم و نیان و به‌خشنده بێت , وه بێ ئاگایی
به‌رامبه‌ره‌كه‌ی نه‌قۆزێته‌وه و فێڵى لێ بكات به‌ڵكو مافی برایه‌تی
رِه‌چاو بكات ( وه‌لامی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی
فه‌توای ژ 4552 كتێبی (فتاوى اللجنة الدائمة) :
ب 13 / ل 89 ) . |
|
پ 3 / ئایا مامه‌ڵه كردن
له گه‌ڵ
تۆرِى هه‌ره‌مى (جولد كویست) حه‌رامه
یان
حه‌ڵاڵه ؟
به‌ناوى خواى به‌خشنده و میهره‌بان
كۆمه‌ڵه پرسیارێكى زۆر كراوه
له
(اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء
،
واته : لیژنه‌ى
هه‌میشه‌یى بۆ
توێژینه‌وه‌ى زانستى و فه‌توا)
سه‌باره‌ت به كارى
كارگه‌ى
فرۆشیارى هه‌ره‌مى
یان تۆرِى ، وه‌ك كارگه‌ى : (بزناس)
، و (هبة الجزيرة)
، كه پوخته وكورته
باسى كاره‌كه‌یان بریتى
یه له قایلكردنى كه‌سێك
به كرِینى كالایه‌ك
یان به‌رهه‌مێك ، به‌مه‌رجێ
بتوانێت دوو كه‌سى تر
قایل بكات به كرِینه‌كه ، ئه‌وانیش
هه‌ریه‌كه‌و دوو كه‌سى تر قایل
بكه‌ن به كرِینه‌كه ، وبه‌و شێوه‌یه
به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا كۆتایى
، وه تاكو به‌شدار بووان
زیاد بكه‌ن كه‌سى
یه‌كه‌م قازانجى زیاتر
به‌ر
ده‌كه‌وێت كه ده‌گاته هه‌زاره‌ها رِیاڵ
، وه هه‌موو به‌شدار
بوویه‌كیش كه‌سانى دواى
خۆى قایل ده‌كات به به‌شداربوون به‌رامبه‌ر
به قازانجێكى زۆر
گه‌وره ، كه ده‌توانێت به ده‌ستى بهێنێت هه‌ر
كاتێك كه بتوانێت
به‌شدار بووانێكى نوێ
به‌شدار بكات ، كه به دواى
ئه‌ودا دێن له شووڵى ئه‌ندامانى به‌شداربوودا
.
ئه‌م كاره پێی
ده‌ووترێت فرۆشیارى هه‌ره‌مى
یان تۆرِى
.
وه‌ڵام
:
شوكر وستایشى بێ
پایان بۆ
په‌روه‌ردگارى جیهان ،
لیژنه‌ى هه‌میشه‌ى بۆ
توێژینه‌وه‌ى زانستى
وفه‌توا وه‌ڵامى پرسیارى
پێشوو به‌م شێوه‌یه ده‌داته‌وه ...
ئه‌م جۆره كرِین و فرۆشتنه
حه‌رام و قه‌ده‌غه كراوه ، ئه‌وه‌ش له
به‌ر ئه‌وه‌ى كه مه‌به‌ستى ئه‌م كرِین و فرۆشتنه دراوه‌كه‌یه نه‌ك
كالا و به‌رهه‌مه‌كه ، له كاتێكدا دراوه‌كان ده‌گه‌نه ده‌یه‌ها
هه‌زار كه‌چى نرخى كالاكه چه‌ند سه‌دێكه ، ئاشكراشه هه‌موو كه‌سێكى
ژیر ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو شته پێشنیار بكرێنه سه‌رى ئه‌وا دراوه‌كان
هه‌ڵده‌بژێرێت ، بۆیه ده‌بینیت متمانه‌ى ئه‌و جۆره كارگانه له
فرۆشیارى و ده‌عایه‌كانیاندا بۆ
كالاكانیان بریتى
یه له ده‌ربرِین و
ده‌رخستنى قه‌باره گه‌وره‌ى دراوه‌كه كه
به‌شدار بووان ده‌توانن به
ده‌ستى بهێنن ، سه‌رگه‌ردانكردن و
قایلكردنیان بۆ
به‌شداربوون به‌و
سووده گه‌وره‌یه‌یه كه
به‌رامبه‌ر به مه‌بله‌غێكى كه‌م كه بریتى
یى له نرخى كالاكه
به‌ده‌ست ده‌هێنرێت .
ئه‌و كالایانه‌ش كه ئه‌و
كارگانه ده‌یفرۆشن ته‌نها په‌رده‌یه‌كه ،
یان رِێگه‌یه‌كه بۆ
به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و دراوانه
وقازانجه‌كانیان ،
بۆیه دواى ئه‌وه‌ى رِاستى وحه‌قیقه‌تى ئه‌م جۆره كرِین وفرۆشتنه‌یه
خرایه رِوو ، ئه‌وا حه‌رامه به پێی
شه‌ریعه‌ت له به‌ر ئه‌م
كارانه :
یه‌كه‌م
:
ئه‌م جۆره كرِین و فرۆشتنه هه‌ر دوو جۆرى سو‌و
(الربا)
ده‌گرێته خۆ
ل [ كه : سووى زیاده (ربا الفضل)
، و سووى
قه‌رزن (ربا
النسيئة) ]
، چونكه به‌شدار بوو مه‌بله‌غێكى كه‌م له پاره
ده‌دات بۆ
ئه‌وه‌ى مه‌بله‌غێكى گه‌وره‌ترى پاره‌ى ده‌ست
كه‌وێت ،
ئه‌وه‌ش بریتى
یه له گۆرِینه‌وه‌ى پاره به پاره له
گه‌ڵ
زیاده و
دواخستنیشدا ، وه ئه‌مه‌ش ئه‌و سووه
قه‌ده‌كراوه‌یه كه به : ده‌قى
قورئان ، وفه‌رمووده ، وكۆرِاى زانایان
قه‌ده‌غه كراوه ، ئه‌و
كالایه‌ش كه كارگه‌كه ده‌یفرۆشێت به
به‌شداربوو ، جگه له
په‌رده‌یه‌ك هیچى تر نى
یه ئه‌وه‌ش بۆ
پۆشینى گۆرِینه‌وه‌كه
(واته:
گۆرِینى پاره به پاره)
، كه‌واته مه‌به‌ست كالاكه نى
یه بۆ
به‌شدار بوو ، بۆیه هیچ كاریگه‌ریه‌كى نى
یه له حوكمه‌كه‌دا
.
دووه‌م
:
ئه‌م جۆره كرِین و فرۆشتنه بریتى
یه له (بیع
الغرر: فرۆشتنى نادیار)
كه به پێی
شه‌ریعه‌ت حه‌رامه ، چونكه
به‌شداربوو نازانێت ئایا
سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له قایل كردنى ژماره‌یه‌ى
به‌شدار بووى پێوێست
یان نه ؟
وه فرۆشیارى
هه‌ره‌مى
یان تۆرِى هه‌رچه‌نده
به‌رده‌وام بێت پێویسته
هه‌ر بگاته كۆتاییه‌ك كه تێیدا بووه‌ستێت ،
و به‌شدار بووش نازانێ
له‌و كاته‌ى كه به‌شدار ده‌بێت له
هه‌ره‌مه‌كه ، ئایا له پله
به‌رزه‌كان ده‌بێت و قازانج ده‌كات ،
یان له پله نزمه‌كان ده‌بێت
وزه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت ؟!
واقعیش ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ى ئه‌ندامه‌كانى
هه‌ره‌مه‌كه زه‌ره‌ر
مه‌ند ده‌بن ، جگه له‌و برِه كه‌مه نه‌بێت كه
له به‌شه‌كانى
سه‌ره‌وه‌ى هه‌ره‌مه‌كه ، كه‌واته: زۆرینه‌یان
زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن ،
ئه‌مه‌ش حه‌قیقه‌ت و رِاستى ئه‌و
(بیع الغرر:
فرۆشیارى نادیار)
ه‌یه كه بریتى
یه له رِوودانێك له نێوان دوو
شت‌دا زۆرینه‌كه‌یان
ترسناكه‌كه‌یانه ، پێغه‌مبه‌رى خواش صلى الله عليه
وسلم نه‌هى كردووه له (بیع الغرر: فرۆشیارى نادیار)
هه‌روه‌كو
پێشه‌وا (مسلم)
ئه‌وه‌مان له
(صحيح)
ه‌كه‌یدا بۆ
ده‌گێرِێته‌وه .
سێ
یه‌م
:
ئه‌وه‌ى كه ئه‌م كرِین و فرۆشتنه
ده‌یگرێته خۆ
بریتى
یه له خواردنى ماڵ
و سامانى خه‌ڵك له
لایه‌ن ئه‌و كارگانه‌وه
به نارِه‌وایى ، به‌وه‌ى كه كه‌س سوود
مه‌ند نابێت جگه له
كارگه‌كه نه‌بێت ، له گه‌ڵ
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كارگه‌كه رِازى
یه
قازانجیان بداتێ
به مه‌به‌ستى خه‌ڵه‌تاندنى كه‌سانى تر ،
ئه‌مه‌ش
ئه‌وه‌یه كه ده‌قى قورئانى پیرۆز هاتووه له سه‌ر حه‌رامكردنى
ئه‌وه‌ش له‌و ئایه‌ته‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار تێیدا فه‌رموویه‌تى :[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَأْكُلُواْ أَمْوَالَكُمْ
بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ] ( سورة النساء : 29) .
چواره‌م
:
ئه‌وه‌ى كه له‌م جۆره كرِین و فرۆشتنه‌دا
ده‌كرێت
له فێڵ
و شاردنه‌وه‌ى عه‌یب ، چه‌واشه‌كارى خه‌ڵك ،
له‌و رِووه‌ى كه
كالاكه وا ده‌رده‌خرێت هه‌روه‌كو بڵێت ئه‌و
مه‌به‌ست بێت له كرِین و
فرۆشتنه‌كه‌دا ، كه‌چى واقعیش پێچه‌وانه‌ى
ئه‌وه‌یه ، وه له‌و
رِووه‌ى كه واى ده‌رده‌خه‌ن و چه‌واشه‌ى
خه‌ڵك ده‌كه‌ن به‌و دراوه
گه‌ورانه‌ى كه له زۆرینه‌ى كاتدا به دى
نایه‌ت ، ئه‌مه‌ش جۆرێكه
له جۆره‌كانى فێڵ
كه به پێی
شه‌ریعه‌ت حه‌رامه ، پێغه‌مبه‌رى خواش
صلى الله عليه وسلم له‌و
باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تى
:
" من غشَّ فليس مني " ( رواه مسلم في صحيحه )
،
واته : ئه‌وه‌ى كه فێڵ
بكات له من نى
یه
.
وه فه‌رموویه‌تى
: "
البيعان بالخيار ما لم يتفرقا ،
فإن صدقا وبينا بورك لهما في بيعهما ،
وإن كتما وكذبا محقت بركة
بيعهما
" (
متفق عليه ) .
واته : كرِیار وفرۆشیار
ئازادن تاكو له‌یه‌ك جیا نه‌بنه‌وه ، جا
ئه‌گه‌ر رِاستیان كرد وهه‌موو شتێكیان له كرِینه‌كه‌یان ئاشكرا كرد ،
ئه‌وا به‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌وێته فرۆشتنه‌كه‌یانه‌وه ، وه ئه‌گه‌ر
درۆیان دا وشاردیانه‌وه ، به‌ره‌كه‌ت له فرۆشتنه‌كه‌یان نامێنێت .
وه سه‌باره‌ت به‌و
ووته‌یه‌ى كه ده‌ڵێت : ئه‌م كاركردنه بریتى
یه
له ده‌ڵاڵى
(واته:
السمسرة)
، ئه‌وه رِاست نى
یه چونكه ده‌ڵاڵى گرێبه‌ندێكه
(عقد)
ده‌ڵاڵه‌كه به پێی
ئه‌و به‌نده كرێیه‌ك
به‌ده‌ست دێنێت به‌رامبه‌ر
به فرۆشتنى كالاكه ، به‌ڵام فرۆشیارى تۆرِى
كه‌سى به‌شداربوو
پاره‌یه‌ك ده‌دات بۆ
كرِینى كالا
یان به‌رهه‌مه‌كه
.
هه‌روه‌ها ده‌ڵاڵى
مه‌به‌ست لێ
ى فرۆشتنى خودى
كالاكه‌یه ، به
پێچه‌وانه‌ى فرۆشیارى تۆرِى مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى فرۆشتنى دراوه‌كه‌یه
نه‌ك فرۆشتنى كالا
یان به‌رهه‌مه‌كه ، له به‌ر ئه‌مه‌یه
به‌شداربوو
فرۆشیارى ده‌كات بۆ
كه‌سى فرۆشیار وئه‌ویش بۆ
كه‌سى فرۆشیار و ئه‌ویش
بۆ
كه‌سى فرۆشیار ئا به‌و
شێوه‌یه تاكو كۆتایى ، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى
ده‌ڵاڵى
یه كه ده‌ڵاڵه‌كه فرۆشیارى ده‌كات بۆ
ئه‌و كه‌سه‌ى كه له
رِاستیدا كالاكه‌ى ده‌وێت ، جیاوازیش نێوان ئه‌م دوو كرداره‌ش
ئاشكرایه
.
وه سه‌باره‌ت به‌و
ووته‌یه‌ى كه ده‌ڵێت : دراوه‌كان به دیارى و
به‌خشش ده‌ژمێردرێن ، دیسان رِاست نى
یه ، ئه‌گه‌ر به‌وه‌ش
قایل ببین
كه دیارى وبه‌خششه ، ئه‌وا ئه‌بێت بزانین كه هه‌موو دیارى
وبه‌خششێك
رِه‌وا نى
یه له شه‌ریعه‌تدا ، بۆ
نموونه : دیارى و به‌خششى سه‌ر
قه‌رز به سو‌و
ده‌ژمێردرێت ، بۆیه (عبدالله) ى كورِى (سلام) به
(أبو بردة)
ه‌ى فه‌رموو
:" إنك بأرض فيها الربا
فا‌ش ، إذا كان لك على رجل حق فأهدى إليك حمل تبن أو حمل شعير أو حبل قت
فلا تأخذه فإنه ربا " ( رواه البخاري في صحيحه ) .
دیارى و به‌خششیش حوكمى
هۆكاره‌كه‌ى ده‌بینێت كه به هۆیه‌وه هاتۆته
كایه‌وه ، بۆیه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به‌و كه‌سه‌ى
كه
رِاسپێردرا بوو به كۆكردنه‌وه‌ى زه‌كات فه‌رمووى : "
أفلا جلست في بيت أبيك وأمك فتنظر أيهدى إليك أم لا ؟
" .
واته: ئه‌ى با له ماڵى
باوك ودایكت دابنیشتایه‌یت ، با بتبینایه كه
ئه‌و شتانه‌ت پێشكه‌ش ده‌كرا
یان نه ؟!
ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه بوو
كه كرێكاره‌كه ووتى :
" قال هذا لكم وهذا أهدي لي " ( متفق عليه )
.
واته : ئه‌مه بۆ
ئێوه‌یه وئه‌مه‌ش پێم
به‌خشراوه .
ئه‌و قازانجه‌ش كه
دانراوه به‌رامبه‌ر به به‌شدارى كردن له
فرۆشیارى تۆرِى ، جا هه‌ر ناوێكى لێبنرێت ، دیاری
بێت
یان به‌خشش ،
یان
هه‌ر ناوێكى تر جگه له‌وناوانه ، ئه‌وا هیچ له رِاستى حوكمه‌كه
ناگۆرێت .
وه ئه‌وه‌ش كه
شایسته‌ى باسكردن بێت ئه‌وه‌یه كه چه‌نده‌ها كارگه‌ى
تر هه‌ن له بازارِدا رِێرِه‌وى فرۆشیارى تۆرِى
یان هه‌ره‌میان گردۆته
به‌ر ، وه‌ك كارگه‌ى
: (سمارتس وای)
، و كارگه‌ى
(جولد كویست)
، و كارگه‌ى (سفن دایمۆند)
، وحوكمه‌كه‌شیان جیاوازى
نى
یه
له‌و كارگایانه‌ى كه له
پێشدا باسكراون ، سه‌ره‌رِاى ئه‌و
جیاوازیانه‌ى كه هه‌ندێكیان هه‌یانه له
جۆرى به‌روبووم وكالاكانیان
.
ته‌نها خواى په‌روه‌ردگاریش سه‌رخه‌رو
پشتیوانه ،
و صه‌ڵات
و
سه‌لامیش له سه‌ر
پێغه‌مبه‌رمان
محمد و ئال و به‌یت و
یارانى بێت .
ده‌سته‌ى گه‌وره زانایان بۆ
توێژینه‌وه‌ى زانستى و
فه‌توا
(
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء
)
ژماره‌ى فه‌توا : 22935 ، به‌روارى
: 14 / 3 / 1425
ك
وه‌رگێرِانى : مامۆستا
عدنان
|
|
|
گه‌رِانه‌وه
بۆ به‌شى پرسیار و وه‌ڵام
|
|
 |
|
گوێ بگره له قورئان |
|
زانینى پله‌ى فه‌رمووده به‌پێى ووته‌ى (شيخ
الألباني) |
|
ووتار و ده‌رسه‌كان |
|
سایتى هه‌ڵبژارده
|
|
به‌رهه‌مى نوێ |
|