|
|
|
 |
|
بیروباوه‌ر |
پ
1 / داوا له‌به‌رِێزتان ده‌كه‌ین ئامۆژگارى ئاراسته‌ى ئه‌و كه‌سانه
بكه‌ن كه‌سه‌ردانى قه‌بران ده‌كه‌ن ونه‌زریان بۆ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و
داواى كۆمه‌كى و یارمه‌تیان لێ ده‌خوازن چونكه به‌دۆست و ئه‌ولییاى
خوایان ده‌زانن؟
وه‌ڵام / ئامۆژگارى ئێمه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌و هاووێنه‌كانیان ئه‌وه‌یه
مرۆڤـ بگه‌رِێته‌وه بۆ هۆش و ژیریى خۆى, ئه‌م قه‌برانه‌ش كه‌وا ده‌زانرێت
دۆستانى خواى تێدایه پێویستى به‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه هه‌یه :
یه‌كه‌م / پێویستى به‌وه هه‌یه بزانین
قه‌برن یان نا ,چونكه جارى واهه‌یه شتێََََََََََك له شوێنێكدا ده‌كرێََََته
قه‌برو ده‌ڵَین ئه‌مه گۆرِى فلاَنه شه‌خسه وه زۆرجار رِووىداوه.
له‌كاتێكدا قه‌بریش نییه .
دووه‌م /ئه‌گه‌رسه‌لمێنرا به‌رِاستى
گۆرِن, ئه‌وه پێویسته بزانین ئه‌و مردووانه دۆستى خوا بوون یان نا,
چونكه ئێمه نازانین ئه‌وانه ئه‌ولییاى خوان یان ئه‌ولیاى شه‌یتانن .
سێیه‌م / ئه‌گه‌ر سه‌لما ئه‌وانه
ئه‌ولییاى خوان, ئه‌نجا ئه‌وانه سه‌ردانیى ناكرێن به‌مه‌به‌ستى
ته‌به‌رِووك, یان بۆئه‌وه‌ى هاوارو بانگیان لێ بكرێت و داواى كۆمه‌كىو
پشت به‌ستنیان لێ بخوازرێت, به‌ڵكو ته‌نها چۆن سه‌ردانیی هه‌ركه‌سێكى
تر ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستى په‌ند وه‌ر گرتن و دوعا بۆكردن، له‌كاتێكدا
ئه‌گه‌ر سه‌ردانیشیان له فیتنه‌یه‌كى تێداهه‌بێت یان بترسین فیتنه‌ى
زێده‌رِه‌وى كردن له‌ئاستیاندا ئه‌و كاته‌دروست نیه سه‌ردانى بكرێن
بۆئه‌وه‌ى تووشی حه‌رام نه‌بین و ئه‌وده‌رگایه‌ش نه‌كرێته‌وه، تۆش
ئه‌ى مرۆڤ ژیریی خۆت بكه به‌حه‌كه‌م ئه‌م سێ خاڵه‌ى باسمان كردن ئه‌بێ
بێته‌جێ كه‌بریتین له :
ئه‌بێ گۆرِ بن .
سه‌لماندنى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و مردووه دۆستى خوایه .
سه‌ردانیی كردنیان بۆئه‌وه‌ى دوعایان بۆ بكرێت,
چونكه‌ئه‌وانه(هه‌ركه‌سىَ بن) زۆر پێویستییان به دوعا بۆ كردن هه‌یه
چونكه هیچ سوود و زیانێكیان به‌ده‌ست نییه. ووتمان سه‌ردانیى كردنیان
به‌مه‌به‌ستى پارِاننه‌وه بۆیان دروسته, به‌مه‌رجێك ئه‌و سه‌ردانییه
حه‌رامى تێدا نه‌كرێت.
به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ى سه‌ردانییان بكات و نه‌زرو سه‌ربرِینیان بۆ بكات
یان داواى كۆمه‌كییان لێ بكات, ئه‌وه شیركى گه‌وره‌یه‌و
خاوه‌نه‌كه‌ى له‌ئاینى ئیسلام ده‌باته ده‌ره‌وه و پێى كافر ده‌بێت و
دوائه‌نجام له‌ئاگردا به‌هه‌میشه‌یى ده‌مێنێته‌وه.
وه‌ڵامى شێخ(محمد
بن صالح العثيمين) برِوانه
(فتاوى العقيدة )
ل 30.
پ 2/ هه‌ندێك گه‌نج له‌م سه‌رده‌مه‌دا
كه‌مته‌رخه‌مى و بایه‌خ و گوێنه‌دانیان به‌فێرنه‌بوونى بیروباوه‌رِ لىَ
ده‌بینرێت، وه‌خۆیان به‌شتانێكى لاوه‌كییه‌وه خه‌ریكردوه، كه‌وابوو
ئامۆژگاری به‌رِێزتان چییه بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه ؟
وه‌ڵام / ئامۆژگارى گه‌نجان و جگه ئه‌وانیش له‌موسوڵمانان ده‌كه‌م
له‌پێش هه‌موو شتێك بایه‌خ و گرنگى به‌بیروباوه‌رِ بده‌ن چونكه
بیروباوه‌رِ ئه‌و بنه‌مایه‌یه كه وه‌رگرتن و ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌موو
كرده‌وه‌كانى له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت گه‌ر هاتوو بیروباوه‌رِ
رِاسته‌قینه و دروست بوو، گونجاو بوو به‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ران سه‌لامى
خوایان له‌سه‌ر بێت هێناویانه، به‌تایبه‌ت كۆتاى پێغه‌مبه‌ران محمد (صلى
الله عليه وسلم)
هه‌موو كرده‌وه‌كان قه‌بووڵ ده‌كرێن گه‌ر هات و ته‌نها به‌دڵسۆزى و
به‌پێی شه‌رعى خوابێت، به‌لاَم گه‌ر هات و بیر باوه‌رِى مرۆڤی پوچه‌ڵ
یان گومرِا كه بنیات نرابێت له‌سه‌ر داب و نه‌ریتى باب و باپیران یان
شه‌خس په‌رستى، ئه‌وه قه‌بوڵ ناكرێت و ره‌تده‌كرێته‌وه هه‌رچه‌نده
دڵسۆزبێ ومه‌به‌ستى ته‌نها خوا بێت، چونكه خواى گه‌وره ته‌نها
كرده‌وه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت به‌دڵسۆزى بۆ خوا كرابىَ و پوخت بێت (له‌سه‌ر
سوننه‌ت بێت)، هه‌ركه‌س ئه‌یه‌وێت رِزگار بێ و موسڵمانێكى رِاسته‌قینه
و كرده‌وه‌كانى قه‌بوڵ بێ ، پێویسته بایه‌خ به بیر‌و باوه‌رِى
رِاسته‌قینه‌و دژه‌كان و نه‌ساز و كه‌مكه‌ره‌وه‌كانى بدات بۆ ئه‌وه‌ى
كرده‌وه‌كانى له‌سه‌ر بنیات بنێت ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌فێربونى ئه‌و بیر‌و
باوه‌رِه ده‌بێت لاى زانایانى چاورِۆشن و خاوه‌ن زانستى كامڵ ده‌بێت
ئه‌و زانایانه‌ى ئه‌م بیر‌و باوه‌رِه‌یان له‌سه‌له‌فى ئه‌م ئوممه‌ته‌وه
وه‌رگرتوه خواى گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم)
ده‌فه‌رموێت:[فَاعْلَمْ
أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ
وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ](محمد:19)
.
ئیمامى بوخارى رِه‌حمه‌تى خواى لىَ بێ سه‌رباسێكى داناوه به‌ناوى
(العلم قبل القول والعمل) لێره ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ى هێناوه[فَاعْلَمْ
أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ
] (محمد:19)
ئه‌بینیت خواى گه‌وره یه‌كه‌مجار فه‌رمان به‌زانستى شه‌رعى ده‌كات پێش
وته‌و كرده‌وه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
[وَالْعَصْرِ
(1) إِنَّ الأِنْسَانَ لَفِي خُسْرٍ (2) إِلا الَّذِينَ آمَنُوا
وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا
بِالصَّبْرِ]
خواى گه‌وره سه‌لامه‌ت
بوونى له‌و زیانه به‌ستوه‌ته‌وه به‌چوار مه‌سه‌له‌وه:
یه‌كه‌م: ئیمان، واته: بیر و باوه‌رِى
رِاسته‌قینه.
دووه‌م: كرده‌وه‌ى چاك و وته‌ى چاك، كرده‌وه‌و
وته‌ى چاكى (عطف) كردووه به‌سه‌ر ئیماندا
ئه‌مه‌ش له‌جۆرى (عطف الخاص على العام)
چونكه كرده‌وه له‌ئیمانه كه‌وابوو (عطف)
كردنى بۆ بایه‌خدانه به‌كرده‌وه.
سێیه‌م: (وتواصوا
بالحق) واته: بانگه‌واز ده‌كه‌ن بۆ خوا و فه‌رمان به‌چاكه ده‌كه‌ن و
قه‌ده‌غه‌ى خراپه ده‌كه‌ن دواى ئه‌وه‌ى كه‌بایه‌خیان به‌خۆیاندا و
رِێگاى رِاستیان ناسى، بانگى خه‌ڵكیشیان كرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چونكو
موسڵمان فه‌رمانى پێكراوه بانگه‌وازى خه‌ڵك بكات بۆلاى خواى گه‌وره و
فه‌رمان به‌چاكه‌و نه‌هى له‌خراپه بكات.
چواره‌م: (وتواصوا
بالصبر) ، واته:
ئارامگرتن له‌سه‌ر ئه‌وماندووبوون و نارِه‌حه‌تییانه‌ى له‌ورِێگایه‌دا
توشیان ده‌بێت، موسڵمان خۆشبه‌خت و كامه‌ران نابێت تائه‌و چوار مه‌سه‌له‌یه
له‌خۆیدا جێ به‌جێ نه‌كات، به‌لاَم گرنگى دان به رِۆشنبیرى گشتى و
بابه‌تى رِۆژنامه‌گه‌رى و وته‌ى خه‌ڵك و ئه‌وه‌ى له‌جیهاندا رِوده‌دات
ئه‌مانه دواى جێ به جێ
كردنىَ یه‌كخواپه‌رستى و جێ به‌جێ
كردنى عه‌قیده ده‌یان نوَرِێتێ به‌مه‌به‌ستى ناسینه‌وه‌ى خێر له‌شه‌رِ
و وریابوون له‌وه‌ى رِووده‌دات له‌خراپه وپرِوپاگه‌نده به‌ڵام ئه‌مه
دواى ئه‌وه ده‌بێت كه خۆى به‌ئیمان به‌خواى گه‌وره و ئیمان به‌پێغه‌مبه‌رى
خوا (صلى
الله عليه وسلم) و
خۆ رِازاندنه‌وه به‌زانستى شه‌رعى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بچێته ناو بواره‌كانى
رۆشنبیرى و كارى رِۆژنامه‌گه‌رى و سیاسه‌ته‌وه به‌بىَ زانستى شه‌رعى
به ئایین وعه‌قیده‌كه‌ى ئه‌م جۆره‌كه‌سانه هیچ سودێك نابینن به‌ڵكو
خه‌ریك ده‌بن به‌شتێكى بىَكه‌ڵكه‌وه و ناتوانێت رِاستیى و باتڵ له‌یه‌ك
جیابكاته‌وه، زۆر له‌وانه‌ى نه‌فامن به‌م عه‌قیده‌یه و بایه‌خیان به‌م
شته لاوه‌كییانه داوه گومرِابوون و خه‌ڵكیشیان گومرِا و سه‌رلێشێواو
كردووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى چاورِۆشنى و زانستى شه‌رعییان نییه‌تا بتوانن
چاك و خراپ لێك جیابكه‌نه‌وه و چۆن چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ده‌كرێت، بۆیه
كه‌لێن و ناته‌واوى و نه‌زانین لاى زۆربه‌ى خه‌ڵك دروست ده‌بێت چونكه
به‌بێ ئه‌وه‌ى شاره‌زاییان هه‌بێت به عه‌قیده‌كه‌یان و چاورِۆشن بن ده‌ستییان
وه‌رداوه‌ته بواره‌كانى رِۆشنبیرى و بواره‌كانى سیاسه‌ت، بۆیه دوا ئه‌نجام
رِاستى به‌باتڵ و نارِه‌وا ده‌زانن و باتڵیش به‌هه‌ق و رِاستى
( وه‌ڵامى شێخ
صالح بن فوزان الفوزان).
پ 3 / هه‌ندێك له‌جوتیاران ده‌چنه لاى
كه‌سانێك بۆ ئه‌وه‌ى نوشته‌یان بۆ بنوسن له‌كاغه‌زێكدا بۆپاراستنى زه‌راعه‌ته‌كانیان
به رِاونان و ده‌رپه‌رِاندنى ئه‌و باڵندانه‌ى به‌زۆرى له‌سه‌ر زه‌راعه‌ته‌كانیان
ده‌نیشنه‌وه‌و زیانى پێده‌گه‌یه‌نن، حوكمى ئه‌م جۆره كرده‌وه‌یه چییه
؟
وه‌ڵام / ئه‌م جۆره كرده‌وه‌و كاغه‌ز نوسینه له‌شه‌رعدا حه
ڵال نییه، چونكه ئه‌م كاغه‌زه ناتوانێت باڵنده‌و په‌له‌وه‌ر
له زه‌راعه‌ته‌كان دوربخاته‌وه نه‌له‌واقیعدا ده‌توانێت شتى وابكات
وه نه‌له‌شه‌رعدا شتى واهه‌یه، هه‌ر هۆكارێك به‌هه‌ستیاره‌كان یان به‌شه‌رع
زانراو نه‌بوو ئه‌وا به‌كارهێنانى حه‌رامه‌و دروست نییه ئه‌و كرده‌وه‌یه
ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌توانن به‌ره‌نگارى ئه‌و جۆره باڵنده‌یه بكه‌ن كه
زیان به‌كشتوكاڵه‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆى چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌ى
زانراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه‌خه‌ڵكى خۆیان ده‌یزانن نه‌ك ئه‌م شته كه
هیچ جۆره كارتێكردنێكى به‌هه‌ست و به‌شه‌رع زانراو نییه.(وه‌ڵامى شێخ
محمد بن صالح العثيمين: (فتاوى العقيدة 316).
گه‌رِانه‌وه
بۆ به‌شى پرسیار و وه‌ڵام
|
|
 |
|
گوێ بگره له قورئان |
|
زانینى پله‌ى فه‌رمووده به‌پێى ووته‌ى (شيخ
الألباني) |
|
ووتار و ده‌رسه‌كان |
|
سایتى هه‌ڵبژارده
|
|
به‌رهه‌مى نوێ |
|